ناوهڕۆك
کورت کردنەوەی قژی سەر
لە ئیبن عەباسەوە سەلامی خودای لێبێت دەگێڕنەوە، پێغەمبەری خودا (د.خ) فەرموویەتی تاشینی قژی سەر بۆ ئافرەتان نیە تەنها کورت کردنەوەیە (لیس علی النساء حلق إنما التقصیر)، ئیمامی شافعی دەڵێت کورت کردنەوەی قژی سەر بۆ ئافرەتانە، تاشین قەدەغەیە بە ڕای کۆمەڵی زانایان، چونکە پێکچوون و لاسایی پیاوانە.
بۆچوونی مەزهەبەکان دەربارەی کورت کردنەوەی قژی سەر
بۆچوونی حەنبەلی و مالکیەکان کورتکردنەوەی قژی سەر بۆ ئافرەتانە، تاشین قەدەغەیە چونکە وەک ئەتککردن وایە، لە نێوان زانایان جیاوازی هەیە لەسەر ئەو بڕەی کە ئافرەت لە قژەسەری خۆی دەبڕێت، هەیتەمی لە کتێبی (تحفة المحتاج)دا دەڵێت هەرگیز تاشینی قژی سەر بۆ مێینە نییە، تەنها ڕۆژی حەوتەمی دوای لەدایکبوون نەبێت، تاوەکو بە بڕی کێشی مووەکان سەدەقە و خێر بکرێت، یان بۆ چارەسەری نەخۆشی.
سەرچاوەکان
512 بینین